بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لەساڵی (2019-2020) دامەزراوە. خزمەتی ئابوری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و گەشەسەندنی داهاتی نەتەوەییی ئامانجی سەرەكیمانە. بەرەوپێشچوونی بازرگانی هەرێمی وردستان و بەستنەوەی بە ئابوری وڵاتانی ناوچەكەو جیهان هەروەها دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تر.
بەشەكەمان پشت بەستن بە بەرنامەو پڕۆگرامێكی زانستی پێشكەوتوو نوێ خوێندكار ئامادە دەكرێ بتوانێت دوای تەواوكردنی خوێندن بەشێوەیەكی باش لەبواری بازرگانی و ئابوری و كارگێڕی و ژمێریاری لەكەرتی گشتی و تایبەتی دا كار بكات.
خوێندکار لەدوای تەواوۆردنی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لەماوەی چوارساڵدا واتە دوای تەواوکردنی هەشت سمستەری خوێندن شارەزایی پێویست پەیدابکات لەبوارەکانی بازرگانی و ژمێریاری و ئابوری و کارگێڕی و بازاڕگەڕی بەشێوازێکی زۆر پێشکەوتوو سەردەمیانەو بتوانن هەلی کاریان لەوبوارانەدا دەستبکەوێت لەکەرتی گشتی و تایبەتدا…
شێوازی خوێندن لەبەشی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆڵۆنیا پرۆسیسە، خوێندکار پێویسته هەشت سمستەر لەماوەی چوارساڵدا واتە بۆ هەرساڵێکی ئەکادیمی دوو سمستەر تەواو بکات و هەر سمستەرێک لە 30 کریدت پێکدێت….
زمانی سەرەکی لەم بەشدا زمانی ئینگلیزییە.
ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی.