بەشی یاسا بە یەکێک لە بەشە زانستییەکان، لە ڕووى کارگێڕییەوە سەر بە کۆلێژی یاسا و كارگێڕییه لە زانکۆى هەڵەبجە، ئەم بەشە لە ساڵی (٢٠١٣) بە فەرمانى وزارى (4/12359) لە (17/6/2013) کراوەتەوە، بۆ ساڵی خوێندنى (2014-2015) یەکەم گروپ (قؤناغى) خوێندکارى وەرگرتووە، لە ئێستادا ئەم بەشە هەر پێنج قۆناغەکەی خوێندنى یاساى هەیە و دوو خولی دەرچوونيشى بۆ ساڵی خوێندنى (2017-2018) و (2019-2020) ههبووه.
خوێندن لەم بەشەدا (٥) ساڵە، لەم ماوەیەدا خوێندکار بە گرنگترین بابەتی یاسایی لە بوارە جیاجیاکانی یاسادا ئاشنا دەبێت، لەپاڵ خوێندنی بابەتە یاساییەکاندا، هەوڵدەدرێت تیشک بخرێتە سەر ئەو تاوانانەی کە دەرهەق بە نەتەوەکەمان ئەنجام دراون.
١- بلاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری یاسایی لە کۆمەڵگەی کوردیدا و گەرەنتی کردنی جێبەجێکردنی یاسا
٢- ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ
٣- پێگەیاندنی تاکێکی هۆشمەند بە هزری یاسایی.
٤- ناساندىن هەموو ئەو تاوانە نێودەوڵەتییانەی كە دەرهەق بە گەلی كوردستان كراوە.
٥- بەش هەوڵدەدات ببیتە سەنتەر و ناوەندێکی ئەکادیمی و بەڵگەنامەیی بۆ ڕاکیشانی توێژەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی و زانستی لە هەموو بوارە یاساییەکاندا
٦- یاسا وەك ناوەندێكی زانستی بە ئەركی خۆی دەزانێت لە ڕێگەی توێژینەوەی مامۆستایان و خوێندكارانییەوە هاوكار بێت لە ناساندن و قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی تاوانە نێودەوڵەتییەكان لە پارێزگای هەڵەبجەدا.
١- بڵاوکردنەوەى هۆشیارى و ڕۆشنبیرى یاسايى لە کۆمەڵى کورديدا و گەرەنتى کردنى جێبەجێکردنى یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ و پەروەردەکردنى تاک لەسەر بنەماى لێبوردەیى و خۆشەویستى بۆ خۆى و کۆمەڵگە و میللەتەکەى.
٢-ئامادەکردنى تاکێکى هۆشمەند و جۆشدانى بە هزرى یاسایى و دەرچوواندیان، کە ئەمەش لە ڕووى کارگێڕى و یاساییەوە دەبێتە هۆى گەرەنتى جێبەجێ کردنى یاسای و سەروەرى لە دامەزراوە گارگێڕیەکانى دەوڵەتدا.
٣-ئامادەکردنى تاكێکى خۆشەویست بۆ یاسا و بنەماکانى و دەرچواندنیان وەک پارێزەرێک بۆ جێبەجێ کردنى دادگەرى لە ناو کۆمەڵدا، چونکە لە پێشینەى بهشدایە تیشکۆ بخاتە سەر ڕەسەنایەتی زانستى ئەو وانانەى کە دەخوێنرێت لە بهش و ئامادەکردنى دەرچووان بؤ ئەوەى هەڵگرى پەیامێكى یاسایی بن.
٤- ناساندنى یاساییانەی كەيسى جینۆسایدى هەڵەبجە و جینۆساییدەکانى ديكەى کورد و تاوانە نێودەوڵەتەکانى دیکەى دژ بە کورد. بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا و پاڵپشت بە فەرمانى ئەنجومەنى وەزارەت بۆ خوێندنى وانەى جینۆسایدى کورد و گەلان، لە بهشمان لە دوو وانەى سەربەخۆ لە قۆناغەکانى سێیەم و چوارەم بە ناوەکانى (یاساى تاوانکارى نێودەوڵەتى و جینۆساییدى کورد) دەخوێنرێت.
٥- بهش هەوڵدەدات ببێتە سەنتەر و ناوەندێکى ئەکادیمی یاسایی و بەڵگەنامەیی بۆ ڕاکێشانى توێژەرانى ناوخۆ و نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەى یاسایی و زانستى بە مەبەستى ناساندى زیاترى جینۆسایدى کورد و كەیسى شارى هەڵەبجە.
دوای پێنج ساڵ خوێندن خوێندکاران دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسادا. بەمەش دەتوانن لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاربکەن، هەروەها دەتوانن ببنە پارێزەر یاخود مافپەروەر.
خوێندن لە بەشی یاسا بە گشتی تیۆرییە، پێڕەوی سیستەمی ساڵانە دەکرێت، بەڵام لە قۆناغی چوار و پینجدا کۆمەڵێ وانەی پراکتیکی هەن کە لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و خاوەن ئەزموونەوە دەوترێنەوە وەک دادوەرەکان و پریشکانی دادوەری.
لە بارەی زمانی خوێندنەوە، خوێندن له بهشی یاسا له ڕێگهی ههر سێ زمانی عهرهبی و ئینگلیزی و كوردی دهبێت.
ماوەی خوێندن بریتییە لە ٥ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی.