Department of Politics and International Relations

Description

بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان یەکێک لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژی یاسا و کارگێڕی لە زانکۆی هەڵەبجە. ئەم بەشە ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر بۆ ئەو خوێندکارانە دابین دەکات کە ئارەزووی بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی ورد لە داینامیکی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن. بە گرنگیدان بە دەستکەوتی ئەکادیمی، بەشەکە هەوڵدەدات خوێندکاران بە زانیاری و لێهاتوویی پێویست تەیار بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە لەگەڵ بوارە ئاڵۆزەکانی سیاسەت و کاروباری جیهانیدا بەشداری بکەن

لە ماوەی چوار ساڵی خوێندندا، خوێندکاران قووڵ دەبنەوە لە بابەتگەلی جۆراوجۆر کە تیۆری سیاسی، بیرکردنەوە و فەلسەفەی سیاسی، تیۆرییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، سیاسەتی جیهانی، سیستەمی نێودەوڵەتی، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، یاسای نێودەوڵەتی و بوارە جیاوازەکانی دیکەی پەیوەندیدار لەخۆدەگرن

Department Vision

 ١- بنیاتنانی پڕۆژه‌یه‌كى مرۆڤ دۆستانە‌ كە تێیدا تەركیز لەسەر ژیاندنەوەی ئاكارە‌ باڵاكان و داهێنانى زانستى له‌ بواری كارى سیاسی و دیبلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بكرێتەوە

  ٢- داڕشتنه‌وه‌ى واقیعى مه‌عریفى و خوێندنه‌وه‌ى هاوچەرخ لە بواری سیاسەت و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما زانستیه‌كان

Department Mission

١- بڵاوکردنەوەی ئاگایی هەمەلایەن لە ڕێگەی زانستی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان

٢- شیاندنی خوێندكار له‌رێى چاندنى چه‌مكه‌ زانستیه‌كان

٣- بونیاتنانی كه‌سایه‌تى خوێندكاری زانكۆیى له‌ پسپۆڕى سیاسەت و په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تییەكان، به‌تایبه‌ت له‌ شێوازى نووسین و گوتار و گفتوگۆی مه‌عریفیدا

 ٤- دروستکردنی توانا بۆ تێگەیشتن و شیكردنەوە و لێكدانەوە لە  پرس و ڕووداوە سیاسییەكان لە ئاستی لۆكاڵی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدا

٥- ئامادەکردنی زانستیانەی خوێندكار بۆ ناو ناوەندەكان كاركردن لە بواری سیاسەت و دیبلۆماسیەت و پەیوەندییە دەرەكییەكاندا

Learning Outcomes

لە پاش چوار ساڵ لە خوێندن، خوێندکاران بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە بواری سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان پێ دەبەخشرێت. بەمەش دەتوانن لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کار بکەن

Study Methods

لەم بەشەدا سیستەمی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکرێت

Language

 خوێندن لەم بەشەدا بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، خوێندکاران لە قۆناغی یەکەمدا فێری زمانی ئینگلیزی دەكرێن، تاوەكوو لە قۆناغەکانی دواتردا بتوانن بابەتە زانستییەكان بە زمانی ئینگلیزی وەربگرن

 

Duration

ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی

chevron-down