قۆناغی پێنجی بەشی یاسای کۆلێجمان گەشتێکی زانستی ئەنجامدا

UoH - Law
March 14, 2023
بەرواری ٢٠٢٢/٣/٨ بەشی یاسای کۆڵێجی یاسا و کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت چالاکیەکی هاوبەشیان بۆ قۆناغی پێنجی بەشی یاسا ئەنجامدا، چالاکییەکە بەسەرپەرشتی بەڕێز [د. سعدی حسن بارام] مامۆستای بەشی یاسای کۆلێجمان و بەڕێزان پارێزەرانی ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بوو، لە میانەی چالاکییەکەدا خوێندکاران بەمەبەستی ئاشنابونیان بە بەشەکانی دادگاکە و کاری پارێزەرایەتی بەشێوازێکی پراکتیکی، سەردانی دادگای سلێمانییان کرد.
chevron-down