کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور چالاکییەکی زانستی لەبەشی یاسای کۆلێجی یاسا و کارگێڕی ئەنجامدا

UoH - Law
August 21, 2023

ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2023 بە ئەمادەبوونی بەڕێزان د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز د.سیروان حامد ڕاگری کولێجی یاسا و کارگێڕی و بەشێک لە مامۆستایانی بەشی یاسا ، کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور چالاکیەکی زانستی لە بەشی یاسای کۆلێجی یاسا و کارگێڕی پێشکەشکرد
سەرەتا بەڕێز م.ی. دڵشاد حامد دەروێش سەرۆکی بەشی یاسا ، بەخێرهاتنی ستافی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سووری کرد

دواتر بەڕێز (ئەڤین یاسین محەمەد ) بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە بەگشتی باسی لە کۆمیتەی نێودەوڵەتی و پرەنسیپ و شێوازی کارکردنی کۆمەڵەکە کر

پاشان بەڕێزان (ئیلاریا ڤێراتی) بەرپرسی چالاکیەکانی پارێزگاریکردن و ڕێکخراوی خاچی سوور و (د. سەنار تەها دەروێش) دوو سیمیناریان تایبەت لە بواری پارێزگاری و خۆپارێزی پێشکەشکرد

لە کۆتاییدا گفتوگۆی تێروتەسەلی زانستی لە بارەی بابەتەکانەوە کرا

chevron-down