کۆلێجی یاسا و کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە کۆمەڵێک کتێبی بەنرخی لەلایەن ناوەندنی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی و خاچی سوری نێودەوڵەتییەوە پێشکەش کرا. ئەوەی شایەنی باسە کتێبەکان تایبەت بوون بە چەندین بابەتی یاسایی گرنگ سەبارەت بە یاسایی نێودەوڵەتیی و بنەڕەتنامە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە یاسای تاوانی نێودەوڵەتی و پرەنسیبە گەردوونیەکانی تایبەت پاراستنی مافی مرۆڤ. هاوکات لەبەرامبەر ئەم بەخشینە زانکۆی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەردوو ڕێکخراوی ناوبراودەکات کە بەم ئەرکەیان پاڵپشتیەکی گرنگ بە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە دەبەخشن لەچوارچێوەی هەوڵ و کۆششەکانیان لەسەرخستنی پرۆژەی توێژینەوەی ئەکادیمی و بەرچاوڕوونی زیاتریان لەبەرامبەر سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتیی، برەودانی زیاتر بە پاشخانی زانستیان.