ڕاگری کۆلێژ بڕوانامەی ڕێزلێنانی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دادی پێبەخشرا

Law UoH
February 2, 2024
423326992 789718006508156 3084484750915248852 N

ڕاگری کۆلێژ بڕوانامەی ڕێزلێنانی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دادی پێبەخشرا.

بەڕێز (د.ئاوارە حسێن ئەحمەد) ڕاگری کۆلێژی یاسا و کارگێڕیی بڕوانامەی ڕێزلێنانی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دادی پێبەخشرا.

ڕێزلێنانەکە لە کۆتایی مێزگردێکدا بوو کە ڕۆژی سێ شەممە، ڕێککەوتی (٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٤) لە دیوانی وەزارەتی داد بە ئامادەبوونی

بەڕێز (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و بەڕێز (فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا) وەزیری داد سەبارەت بە “پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆکانی هەرێم و پەرەپێدانیان” بەڕێوەچوو.

لە مێزگردەکەدا کە بۆ ڕاگری کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان سازدرابوو، گفتوگۆکرا دەربارەی گۆڕانکاریی و زیادکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنی بەکالۆریۆس لە بەشی یاسا و گفتوگۆکردن سەبارەت بە بابەتەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بەشی یاسا.

هەر لە مێزگردەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی هێشتنەوەی خوێندنی بەشی یاسا لە بەکالۆریۆس-دا بە بە پێنج ساڵ و سیستەمی ساڵانە یان گۆڕانکاریی تێداکردنیان و گەڕاندنەوەی خوێندن بۆ ماوەی چوار ساڵ و پەیڕەوکردنی پێواژووی بۆڵۆنیا.

chevron-down