شاندێکی زانکۆی چارلسی کۆماری چیک سەردانی کۆلێج-یان کرد
ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی (٢٩ نیسانی ٢٠٢٤) بەڕێز (د.ئاوارە حسێن ئەحمەد) ڕاگری کۆلێج بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.هۆشمەن عەتا مەحمود) سەرپەرشتیاری بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان، پێشوازییان کرد لە چەند مامۆستایەکی زانکۆی چارلسی کۆماری چیک، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.د.جۆسیف نۆڤۆتنی، د.مارتین لیپیچی، د.لیبۆر جێلێن، فلیپ سۆمێر).
شاندەکە لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ کۆلێج بە هاوبەشی بەڕێز (د.ڕێبوار ڕەئوف ساڵەح) مامۆستای وانەبێژی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەڵەتییەکانی کۆلێجمان سیمینارێکیان سەبارەت بە (گفتوگۆی هاوبەش دەربارەی ڕەهەندە سیاسیی و کەلتورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک) پێشکەشی خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئاماژەپێکراو کرد.