سیمیناری نێودەوڵەتی

Law UoH
April 28, 2024
438096552 842663761213580 1792055037352727503 N
بەڕێوەچوونی سیمیناری نێودەوڵەتی
ڕۆژی دوو شەممە، ڕێککەوتی (٢٢ نیسانی ٢٠٢٤) بەڕێز (د.ئاوارە حسێن ئەحمەد) ڕاگری کۆلێج بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.هۆشمەن عەتا مەحمود) سەرپەرشتیاری بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆلێجمان پێشوازییان کرد لە بەڕێز خاتوو (داریا مۆناستیرسکایا ساموسیڤا) توێژەری ئیسپانی و خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی ئۆتۆنمی مەدرید.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆلێج، خاتوو داریا بە هاوبەشیی لەگەڵ بەڕێز (د.ڕێبوار ڕەٶوف ساڵەح) مامۆستای بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆلێجمان سیمینارێکیان پێشکەشکرد بە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئاماژەپێکراوی کۆلێجمان بەناونیشانی (ململانێی ڕەگەزەکان لە ئیسپانیا).
chevron-down