دوو خوێندکاری بەشی یاسا بەشدارییان لە خولێکی نێودەوڵەتیدا کرد

UoH - Law
July 13, 2023

ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی لە ڕۆژانی (8بۆ 13)ی تەموزی (2023) لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی هەستا بە ئەنجامدانی خولێکی نێودەوڵەتی لەسەر یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی، بەناونیشانی [خوێندنگەی هاوینە بۆ خوێندکارانی یاسا، لە چوارچێوەی “پرۆژەی زەمینەسازیی بۆ بەناوخۆیکردنی یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی]

لە خولەکەدا هەردوو خوێندکار (کۆژیا مەریوان عەلی) خوێندکاری قۆناغی چوارەم و (سۆزی مەجنون ئەحمەد) خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسای کۆلێجمان بەشدارییانکرد و بڕوانامەی نێودەوڵەتی خولەکەیان وەرگرت

شایانی باسە، لە کۆتا ڕۆژی خولەکەدا بەڕێز (پ.ی. د. سیروان حامید ئەحمەد) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (م.ی دڵشاد حامید دەروێش) سەرۆکی بەشی یاسا ئامادەبوون

لە خولەکەدا چەندین مامۆستا و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وانەیان تێدا پێشکەشکرد، بەڕێز (د. ئاوارە حسێن ئەحمەد) مامۆستای بەشی یاسای کۆلێژمان و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی یەکێک بوو لە مامۆستایانی خولەکەلە

chevron-down