ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێککەوتی (٢٠٢٤/١/١١) خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی یاسای کۆلێژمان بە سەرپەرشتی بەڕێز (م.ی. کۆچەر محمد احمد) بڕیاردەری بەشی یاسا، بەڕێز (بەفراو ڕەوف حمە یوسف) هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری یاسای گشتی نێودەوڵەتیی و مامۆستای بەشی یاسا و بەڕێز (هەورامان جەلال) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری یاسای گشتیی و مامۆستای وانەبێژی بەشی یاسای کۆلێژمان گەشتێکی یاساییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەوران-سلێمانی ئەنجامدا.
لە سەرەتای گەشتەکەدا بڕی (٦٠٠) کتێب بەناونیشانی جیاواز کە لەلایەن چەند خوێندکار و مامۆستای بەشی یاسای کۆلێژمانەوە کۆکرابوونەوە پێشکەشی کتێبخانەی چاکسازییەکە کران.
لە چوارچێوەی گەشتە یاساییەکەیاندا، خوێندکاران بەشە جیاوازەکانی چاکسازییەکەیان بەسەرکردەوە لەوانە (بەندکراوان و زیندانیکراوان، کتێبخانەی زیندانیکراوان، شوێنی کارکردنی زیندانیکراوان، ئامێرەکانی بەرگ دروو، نانەوا، سەرتاشخانە، و شوێنی خەوتن و ژیانی ڕۆژانەیان).
لە درێژەی گەشتەکەیاندا خوێندکاران چە ند گفتوگۆیەکی گرنگ و سە رنج ڕاکێشیان لەگەڵ بەندکراوان و زیندانیکراواندا ئەنجامدا.