ئەمساڵ پێنج مامۆستای بەشی یاسای کۆلێجی یاسا و کارگێڕی پلەی زانستییان بەرزبۆتەوە

UoH - Law
October 7, 2023

ساڵی خوێندنی [٢٠٢٢-٢٠٢٣] پێنج مامۆستای بەشی یاسای کۆلێجی یاسا و کارگێڕی پلەی زانستیان بەرزبۆتەوە، بەڕێزێکیان لە پلەی مامۆستاوە بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و چواریان لە پلەی مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پلەی مامۆستا. شایانی باسە، هەموو ئەو مامۆستایانەی پێشکەشی دکتۆرایان کردبوو، لە خوێندنی دکتۆرا وەرگیران. ئەمەش ناوی ئەو مامۆستایانەیە کە پلەی زانستییان بەرزبۆتەوە
.١- د. لوقمان حەکیم لە پلەی مامۆستاوە بۆ پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
.٢- م. دڵشاد حامید دەروێش، خوێندکاری دکتۆرا، لە پلەی مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پلەی مامۆستا
.٣- م. نارا قاسم قادر، خوێندکاری دکتۆرا، لە پلەی مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پلەی مامۆستا
.٤- م. زانیار بەختیار کەریم، خوێندکاری دکتۆرا، لە پلەی مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پلەی مامۆستا
.٥- م. بەرزان عەلی ڕەحیم، خوێندکاری دکتۆرا، لە پلەی مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پلەی مامۆستا

chevron-down