سێیەمین ڤیستیڤاڵی زانستی و کلتوری زانکۆی ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

UoH - Law
May 4, 2023

لەچواچێوەی چالاکیەکانی سێیەمین ڤیستیڤاڵی زانستی و کلتوری و هونەری زانکۆی هەڵەبجە، نۆرينگەى ياسايى- به شى ياسای كۆلێجى ياسا و كارگێڕى زانکۆی هەڵەبجە، هەڵدەستێت بە پێدانی ڕاوێژی یاسایی بە ئەو کەسانەی کە پرسێک یان گرفتێکی یاساییان هەیە،. هەروەها سەنتەری ڕاوێژکاری کار، لە به شى بازرگانی نێودەوڵەتی، كۆلێجى ياسا و كارگێڕى زانکۆی هەڵەبجە، هەڵدەستێت بە پێدانی بیرۆکەی دەستپێکردنی کار یان ڕاوێژی بازرگانی بە ئەو کەسانەی کە بیرۆکەیەکی بازرگانی هەیەو دەیانەوێت دەست پێبکەن یاخود کە پرسێک یان گرفتێکیان هەیە لەبزنسەکەیاندا یان دەیانەوێت بزنسەکەیان فراوانتر بکەن، لەلایەن مامۆستایان و پسپۆڕانی سەنتەرەکەوە هاوکاری دەکرێن. ڤیستڤاڵی ساڵانەی زانستی و هونەری و كەلتووری زانكۆی هەڵەبجە بە دروشمی “خوێندكاران وەبەرهێنان لە وزە و داهێنانەكانیاندا دەكەن” بەرێوەدەچێت، كە چەندین چالاكی زانستی و هونەری و كەلتوری تێدا پێشكەش دەكرێت.

هەموان لە رۆژی ڤیستیڤاڵ لە زانكۆی هەڵەبجە دەبین

شوێن: بینای سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە

رێكەوت: 7/5/2023

كات: 10ی بەیانی

chevron-down