زانكۆی هەڵەبجە لە ریزبەندییەكی نوێدا هەنگاوێكی گەورە دەچێتە پێشەوە

UoH - Law
May 17, 2023

زانكۆی هەڵەبجە لە ریزبەندییەكی نوێی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گەورە چووەنە پێشەوەو پێش چەند زانكۆیەكی تر كەوتوە

ریزبەندییەكە تایبەتە بەڕادەی متمانە و دڵنیایی پێگە ئەلکترۆنییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە بەشێكە لە پێوەرەکانی ریزبەندی وێبۆمێترێکسی ئیسپانی بۆ مانگی ئایاری 2023 و زانكۆی هەڵەبجەش لەو رێزبەندییە دوو پلە هاتووەتە پێشەوە

بەپێی ریزبەندییەكە زانكۆی هەڵەبجە ئێستا لە پلەی سیانزەیەمی ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانەو ئەوەش هەنگاوێكی گەورەیە بۆ زانكۆی هەڵەبجە، كە بە دڵنیایی لە ئەنجامی كاركردنی بەردەوام هەنگاوی گەورەتر و پێشكەوتنی زیاتری بەدواوە دێت

chevron-down